ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی مەولەوی گڕیگرت

ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی گڕیگرت و لەلایەن تیمێكی بەرگری شارستانیەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.

لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلای تاكسی گڕیگرت و پاش هەوڵدانێكی زۆر ئاگرەكە نەتوانرا لەلایەن هاوڵاتیانەوە كۆنتڕۆڵ یكرێت و پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكەوە بووە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.



PM:03:56:04/07/2017