وادەی کردنەوەی کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی ڕاگەیەندرا

وادەی کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی شەهیدان کە لەلایەن مەلا کرێکارەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت ڕاگەیەندرا.

پەیجی فەرمی مەلا کرێکار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە لایڤێکیدا ئاشکرایکرد کە لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە کەناڵەکە دەکەوێتە کار و دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی دەکات.

مەلا کرێکار لە پەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی "چاوه‌ڕوان بن ان شاء الله ١٠ ی ٧ ته‌له‌فزیۆنی شاهیدان ده‌ست به‌ په‌خشی ئاسایی خۆی ده‌كات"

تا ئێستا وردەکاری بەرنامەکانی کەناڵەکە نەزانراوە کە ئایا پەخشی کەناڵەکە لەسەر چ مانگێکی دەستکرد دەبێت و بەڵام ئەم کەناڵە دەبێتە زمانحاڵی ئەو بەرەیەی کە مەلا کرێکار بە ناوی ڕەوتی شاخ دروستی کردووە.



PM:01:56:06/07/2017