کچێکی کورد: پێشڕەوی کچان دەبم بۆ لەبەرکردنی جلی ڕووت .. وێنەکانی ببینە

کچێکی کورد دەڵیت سەرمەشقی کچان دەبم بۆ لەبەرکردنی جلی ڕووت لە کوردستان، ئەو ئێستا کاری مۆدێل دەکات و دەیان هەزار هەواداری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان هەیە.

 

بۆژان فەرەج (٢١ ساڵ) کچێکی کوردە و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، تەمەنی تەنها دوو ساڵ بووە کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە وڵاتی نەرویج و لەوێ جێگیر بوون ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت "لە کوردستان ئێستاش گەر کچێک جلێکی لەبەردا بێت بە دڵی تۆ نەبێت هەموان باسی دەکەن و دەڵێن ئەوە چییە جلەکانی بۆ هێندە ڕووتە جاران دۆخەکە خراپتر بوو، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەک بە هۆی بوونی سۆشیال میدیا و دەرکەوتنی کچانێکی زۆرەوه‌ لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ڕادەیەک دۆخەکە ئاسایی بووه‌تەوە، هەرچەند هێشتا هەنگاوی زۆرمان ماوە بیبڕین، بە ڕای من هەموو کەس ئازادە چۆن جلوبەرگ دەپۆشێت، ئێستا لە دەرەوە پلەی گەرما ٤٠ نمرەیە و گەر کچێک بیەوێت کەمێک جلی ڕووت لەبەر بکات بۆ دەبێت بیکەن بە کێشە، کاتێک جلێکی ڕووت لەبەر دەکەیت دەست و شان و قاچ دەردەکەوێت کە هەر وەک چۆن من ئەو بەشانەی جەستەم هەیە، ئەوەی بەرامبەرەکەشم هەیەتی، ئیدی بۆ دەبێت لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکەین، ئێمە کاتێکیش منداڵەکانمان گەورە دەکەین هەر لە منداڵییەوە کچەکانمان لەسەر ئەوە ڕادەهێنین کە دەبێت خۆی دابپۆشێت، ئەمەش هەموو کۆمەڵگای لەسەر ئەوە ڕاهێناوە، لە کاتێکدا پێویستە هەرکەس بۆ خۆی ئازاد بێت، ئەو جلانه‌ی من لە نەرویج لە بەری دەکەم ناتوانم لێرە لە بەری بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵم داوە لە چاو کچانی دیکەدا جلی ڕووت لەبەر بکەم لە کوردستان چونکە حەز دەکەم ببمە سەرمەشقێک بۆ ئەوەی ترسی کچانی دیکەش لەو کارە بڕەوێنمەوە"


دەقی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە:

ئاژانس: تۆ وەک کچێکی کورد چۆن تێکەڵبوونی زۆرت لەگەڵ کولتووری ڕۆژئاواییدا درووست کرد؟

بۆژان فەرەج: بۆ من سەرەتا کەمێک گونجان لەگەڵ کولتووری ئەورووپی ئاستەنگ بوو، دایکموباوکم زۆر جەختیان لەوە دەکردەوە کە دەبێت نەتەوە و زمان و کولتووری خۆمان بیر نەچیت، کاتێکیش چووینە نەرویج لە شوێنێک بووین کە هیچ سەرڕەشێکی لێ نەبوو، ئێمە تاکە خێزانی سەرڕەش بووین لەوێ، بەڵام چونکە من زۆر بە منداڵی لەوێ بووم و لە باخچەی ساوایانەوە تا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە نەرویج بووم، هەر بۆیە هێندە کارێکی قورس نەبوو بۆ من کە لەگەڵ کولتووری ئەورووپادا تێکەڵ ببم.

ئاژانس: چۆن بوو بڕیارت دا کارەکانت لە ئینستاگرام بڵاو بکەیتەوە؟

بۆژان فەرەج: من سەرەتا بە نووسینی شیعر بە زمانی ئینگلیزی دەستم پێ کرد، یەکەمجار هەر وەک کچێکی ئاسایی شته‌کانی خۆم بڵاو دەکردەوە، بەڵام وردەوردە بینەرێکی زۆرم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو، دواتر دەستم کرد بە کاری مۆدێل و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نەرویجییش کارم کرد، بەڵام بۆ من حەز دەکەم خەڵک تەماشای کارەکانی دیکەم بکات نەک ئەوەی تەنها بۆ جوانی و جەستە تەماشام بکەن، چەند پڕۆژەیەکیش هەبووە کە لە فیلمدا بەشداری بکەم، بەڵام ئەوەش هێشتا پڕۆژەیە، جگە لەوەش من لە زانکۆ بزنس دەخوێنم و سەرقاڵی کاری بزنشیشم لە بواری شیکاری داتا و بازاڕکردن بۆ کۆمپانیاکان، هیواداریشم ڕۆژێک بتوانم لە کوردستانیش لەو بوارەدا خزمەت بکەم.

ئاژانس: تۆ بەوە ناسراوی کە جلی ڕووت لەبەر دەکەیت و ناترسیت لە دەرخستنی جەستەت، لە کوردستان دەتوانیت ئەوە بکەیت؟

بۆژان فەرەج: لە کوردستان ئێستاش گەر کچێک جلێکی لەبەردا بێت بە دڵی تۆ نەبێت هەموان باسی دەکەن و دەڵێن ״ئەوە چییە جلەکانی بۆ هێندە ڕووتە״ جاران دۆخەکە خراپتر بوو، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەک بە هۆی بوونی سۆشیال میدیا و دەرکەوتنی کچانێکی زۆرەوه‌ لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ڕادەیەک دۆخەکە ئاسایی بووه‌تەوە، هەرچەند هێشتا هەنگاوی زۆرمان ماوە بیبڕین، بە ڕای من هەموو کەس ئازادە چۆن جلوبەرگ دەپۆشێت، ئێستا لە دەرەوە پلەی گەرما ٤٠ نمرەیە و گەر کچێک بیەوێت کەمێک جلی ڕووت لەبەر بکات بۆ دەبێت بیکەن بە کێشە، کاتێک جلێکی ڕووت لەبەر دەکەیت دەست و شان و قاچ دەردەکەوێت کە هەر وەک چۆن من ئەو بەشانەی جەستەم هەیە، ئەوەی بەرامبەرەکەشم هەیەتی، ئیدی بۆ دەبێت لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکەین، ئێمە کاتێکیش منداڵەکانمان گەورە دەکەین هەر لە منداڵییەوە کچەکانمان لەسەر ئەوە ڕادەهێنین کە دەبێت خۆی دابپۆشێت، ئەمەش هەموو کۆمەڵگای لەسەر ئەوە ڕاهێناوە، لە کاتێکدا پێویستە هەرکەس بۆ خۆی ئازاد بێت، ئەو جلانه‌ی من لە نەرویج لە بەری دەکەم ناتوانم لێرە لە بەری بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵم داوە لە چاو کچانی دیکەدا جلی ڕووت لەبەر بکەم لە کوردستان چونکە حەز دەکەم ببمە سەرمەشقێک بۆ ئەوەی ترسی کچانی دیکەش لەو کارە بڕەوێنمەوە، بەردەوام دەبێت کەسێک هەبێت کە یەکەمجار کارەکە ئەنجام بدات و حەز دەکەم ئەو کەسە من بم.

ئاژانس: وەک کچەمۆدێلێک چۆن پارێزگاری لە جوانیی جەستەت دەکەیت؟

بۆژان فەرەج: من خواردن زۆر دەخۆم، بەڵام هەوڵ دەدەم هەفتانە لانیکەم ٣ ڕۆژ وەرزش بکەم و سەوزه‌ و میوە زۆر دەخۆم و گۆشت ناخۆم و کەسێکی ڕووەکیم.

ئاژانس: خەون و خولیای تۆ چییە لە ژیاندا بەدەر لەو کارانەی کە ئێستا ئەنجامت داون؟

بۆژان فەرەج: خەونی من ئەوەیە کە بتوانم بە زمانی کوردی بنووسم، چونکە ئێستا من سەرجەم شیعرەکانم بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە و بەو هیوایەم کە بتوانم ڕۆژێک کوردییەکەم هێندە باش بکەم کە بتوانم پێی بنووسم، جگە لەوەی سەرقاڵی نووسینی کتێبێکم لەسەر ژیانی باوکم کە چەندین ساڵ لە زیندانی بەعسدا بووە و خەونم هەیە کە بتوانم ئەو کتێبەم تەواو بکەم، خەونێکی دیکەش هەیە کە هەموو ژیانە مۆدێرنەکەم لە نەرویج بەجێ بهێڵم و بچم لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مەڕ و بزن لە کوردستان بە جلی کوردییەوە کار بکەم و هیچ مۆبایل و کەرەستەیەکی پێشکەوتووی ئەم سەردەمەم پێ نەبێت، زۆرجار زۆر حەز بە ژیانێکی ئاوا دەکەم و خەونی بۆ دەخوازم هەرچەندە ڕەنگە کە بشهێتە دی نەتوانم بەردەوام بم لە سەری..



PM:02:09:06/07/2017