ماڵپەڕى
فەرمیى یەکێتى بڵاویکردەوە بڕیاره هه‌فته‌ی
داهاتوو جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی به‌سه‌ردانێك بگاته كۆماری ئیسلامی
ئێران"
بەپێى هەواڵێک کە لە ماڵپەڕى فەرمیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستاندا
بڵاوکراوەتەوە، "هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سه‌ردانێكی چه‌ند
ڕۆژه له‌سلێمانییه‌وه به‌ره‌و وڵاتی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك
مام جه‌لال بۆ ئێران سه‌ردانێكی دۆستانه‌یه و له‌سه‌ر بانگهێشتی لێپرسراوانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران رێكخراوه‌و پێشتریش ئاماده‌كاریی بۆ كراوه".
لە ١٨ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٢ دووچارى جەڵتەیەک بوو و بۆ چارەسەرکردنى بارى
تەندروستیى ڕەوانەى ئەڵمانیا کرا. لە ١٩ى تەمووزى ٢٠١٤ و دواى نزیکەى ١٩ مانگ
مانەوەى لە نەخۆشخانەکانى ئەڵمانیادا گەڕایەوە بۆ سلێمانى.