كۆمەڵی ئیسلامی نوێنەر بۆ ئەنجومەنی ریفراندۆم دیاری دەكات؟
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كۆتایی هات و ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ریفراندۆمیان له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ 9/7 فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌وه و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، شوان رابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به"وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كراوه.
وتیشی: مادام سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد، بێگومان كۆمه‌ڵ له كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆی خۆیدا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات و بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی نوێنه‌رێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌دات.
رابه‌ر روونی كرده‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تا ئێسته بڕیار نه‌دراوه كه كۆمه‌ڵ نوێنه‌ری له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌بێت.
PM:10:16:09/07/2017