بەوێنە...سنور ئالانی و سەرتیپ وێنەی منداڵە کۆرپەکەیان بڵاودەکەنەوە

میدیاکارو ئەکتەر، سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار وێنەی مناڵە تازە لە دایکبووەکەیان بڵاودەکەنەوە کە کچە.

سنور ئالانی لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووکەوە وێنەی كۆرپە تازە لەدایكبونیان بڵاوكردەوەو بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.

سەرتیپ لە پێشوازی كچكەی نوسیویەتی "ژیان پڕن لەو چرکانەی زمان گوزارشتیان لێناکات هاتنت مایەی خێر بێت کچی نــازدارم ئێـــللا خاتوون "و سنوریش دەڵێت " بەخێر هاتی نازداری دایە و بابە "ئەم دوو هاوسەرە پێكەوە ڕاگەیاندنكار و پێشكەشكارن لە كەناڵی كوردسات لە ئێستادا و پێشتریش لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن پێكەوە كاریان كردوە و ئێستاش بونەتە خاوەنی منداڵێكی كچ.

سنور ئالانی سەرەتا وەك شاعیر دەركەوتووە دواتر دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە، لە چەند فیلم و درامایەكیشدا وەك ئەكتەر بەشداری كردووە، لەئێستاشدا لەگەڵ سەرتیپی هاوسەری بێژەری هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.



PM:10:55:10/07/2017