بە وێنە..خانمە گۆرانی بێژ باران چی لەسەر سلێمانی دەڵێت؟

خانمە گۆرانی بێژی ناسراو دوای کونسێرتێکی هاوبەشی لەگەڵ نەوید زەردی و ئیلیاس یڵچینتاش لە سلێمانی، لەسەر ئەو شارە دەڵێت" لەو شارە خۆشە جارێ زۆر ماوە کە عیشق و موحیبەت و عاتیفە بدەین بە یەکتر و عاشق بین".
[
باران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک لەسەر شاری سلێمانی نووسیوویەتی"خۆشحاڵم لە شاری جوانی سلێمانی کۆنسێرت و ئاهەنگم هەبوو و بۆ یەکەم جار، بۆیە پێم خۆشە کە بە هەر زمانێك بێت بۆم بنووسن، گەر پێتان خۆشە جارێکی تر بێمەوە سلێمانی "

باران لەبارەی شاری سلێمانییەوە ئەوەشی نووسیوە "لەو شارە خۆشە جارێ زۆر ماوە کە عیشق و موحیبەت و عاتیفە بدەین بە یەکتر و عاشق بین".

باران لە ساڵی ١٩٨٨ لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووەو ئێستا لە ئەوروپا دەژی و بە زمانی فارسی و کوردی گۆرانی دەڵێت.



AM:11:22:11/07/2017