خەڵاتی ئەمساڵی جەلالی سام ئاغا دابەشکرا

خەڵاتی ئەمساڵی جەلالی عومەری ساماغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی بەسەر فەرمانبەرە نمونەیی‌و خانمە سەلارەكانی دیوانی چاودێری دارایی دابەشكرا. 

ئەمڕۆ، سێشەممە ١١ ی تەموز لەرێوڕەسمێكدا خەڵاتی دەستپاكی جەلالی عومەری ساماغا بەسەر فەرمانبەرانی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ساڵی 2016 دابەشكرا.

دابەشكردنی خەڵاتەكان بەدو شێوەیە، یەكەمیان دەدرێتە فەرمانبەرانی نمونەیی كە بەپێی ئیشوكارو چالاكییەكانیان دەستنیشان دەكرێن، هەروەها چەند خانمێكی سەلار لەسەر شێوازی رەفتارو هەڵسوكەوتیان دیاری دەكرێن‌و خەڵاتیان پێدەبەخشرێت.

خەڵاتی دەستپاكی ئەمساڵ بەخشرایە ئەم فەرمانبەرە نمونەییانەی دیوانی چاودێری دارایی "ئەڤین قاسم، شەونم ئەركان، دڵسۆز حەمە كەریم، ئاشنا عومەر كەریم، كامل حەمەئەمین، گوڵاڵە محەمەد ساڵح”.

هەروەها خەڵاتی خانمی دەستپاكیش درایە هەریەك لە "سەبریە ساڵح غەفور، سارا ئەكرەم فەرەج، گۆنا محەمەد بەختیار، بێخاڵ عەلی محەمەد”.

ئەمساڵ خولی حەوتەمی بەخشینی خەڵاتەكە بو‌و هەتا ئێستا 71 فەرمانبەر خەڵاتكراون كە 46 فەرمانبەریان نمونەیی‌و 25 فەرمانبەریان خانمی سەلار بون.

خەڵاتەكە لەلایەن جەلالی ساماغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دانراوەو بیرۆكەكەی لەوەوە هاتوە كە پێشتر پارچەیەك زەوی هەبووە، ئەو  پارچە زەوییەی فرۆشتووە بە ٧٠ ملیۆن دینار زیاتر، حەوت ساڵە خراوەتە تەوفیری بانکەوە، هەموو ساڵێک ٩٠% فائیدەکەی ( قازانجەکەی ) دابەشدەکرێت بەسەر فەرمانبەرانی لێهاتوو  و ئافرەتانی خانم سەلار و، لە ١٠% دەچێتە سەر سەرمایەکەی و ساڵە بەساڵ سەرمایەکەش زیاتر دەکات.


PM:12:05:11/07/2017