ئەو کچە کوردەی وتی سەرمەشقی کچان دەبم بۆ لەبەرکردنی جلی ڕووت هاتە دەنگ

بۆژان فەرەج خانمە مۆدێلی کورد لە بارەی قسەکانی لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە وتبوی دەبێتە سەرمەشقی کچان بۆ لەبەرکردنی جلی ڕووت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بۆژان دەڵێت "ئەزیزان بەڕاستی سەیرم لە شتێک دێت، ئێوە بەبێ ئەوەی دیمانەک بخوێننەوە یەکسەر توانجی خۆتان دەدەن لەسەر بابەتەکە، ئاخر کێشەی ئێمە ئەوەیە لە شتەکان تێناگەین و بەبێ ئەوەی لێی تێبگەین قسە دەکەین، لەکاتێکدا گەر لە مەبەستەکە تێبگیەن بۆتان دەردەکەوێت کە لەوانەیە قسەکەی من هەم ڕاست و هەم جوانیش بێت، لەوانەشە ئەو کەسەری ئێوە بەبێ ئەوەی لێی تێبگەن هێرشی دەکەنە سەر هەمان مەبەستی هاوبەشی هەبێت لەگەڵتان و تەنها لە یەکدی تێناگەن، من مەبەستم لەوە نەبووە کە ئافرەتان خۆیان ڕوتبکەنەوە و بچن بۆ کاری خراپ، منیش وەک ئێوە باسی هۆشیارکردنەوەم کردووە، باسی پەروەردە و فێرکردنم کردووە، باسی ئەوەم کردووە کە ئافرەتان بێ ئەوەی پێویستیان بە پیاوێک بێت بتوانن قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانیان ببڕن، بخوێننەوە، فێر ببن، نەترسن و ڕێگەنەدەن سەرکەوت بکرێن و ئەوەی لە دڵیاندایە ئەنجامی بدەن و ئاوات و خەونەکانیان بێننە دی، هەوڵی زیاتر بدەن و تومحیان زیاتر بێت بۆ کارکردن، بتوانن کۆمەڵەی ئافرەتان دروستبکەن و هۆشیاریان بکەنەوە کە ئێمە نیوەی کۆمەڵین"

ئەو خانمە مۆدێلە کوردە کە لە ئەوروپا دەژی دەڵێت "سەبارەت بە ناونیشانی ڕۆژنامەی ئاژانیش، هەموو گۆڤار و ڕۆژنامەیەک دەبیت ناونیشان و تایتڵێکی هەبێت کە سەرنجی خوێنەر ڕابکێشیت، بەڵام ئێوە بەهەڵە تێدەگەن بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکەکی بخوێننەوە و تەنها بە ناونیشان بڕیار دەدەن بەسەر کەسەکەدا، بۆچی کە باسی ڕوتی دەکرێت بەڕەڵاییە؟ بۆ چی دانیشتنە لە باڕ و یانەشەوانەکان!! من ناڵیم بڕۆن وابکەن و لەگەڵ ئەوەشدانیم کوردستان وەک ئەورپای لیبێت، من لەگەڵ ئەوەدام کوردستان کلتورێکی تایبەت بەخۆی هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بزانین کە ئیستا لە ساڵی ٢٠١٧ داین، کلتور ئەوە نییە کە هەر وەک ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بمێنێتەوە و بەپێی کات دەگۆڕێت، ئیستا کوردستان وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر نییە و چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، من کوردستانی خۆمانم لە هەموو شتێک زیاتر خۆشدەوێت، ئێمە بە زۆر شتدا تێپەڕیوین و بەسەر زۆر شتدا سەرکەوتوین، چونکە کورد بەهێزە و دەتوانین زیاتریش ئەنجام بدەین، من متمانەم بە کوردستانەکەی خۆمەوە دەزانم کە دەتوانین دەستکەوتی زیاترمان هەبێت، ئەوەی کە ئێستا هەیە بەسنییە بۆ ئێمە، ئێمە شایەنی زۆر باشترین، من کە کچانی ئەوێ دەبینم و دێمەوە ئێرە کچانی داخ لەدڵی ئێرە دەبینم، دەڵێم بۆ کچانی گەلەکەم، خوشکەکانم، ئەو کچە جوانانەی کوردستان کە ١٠٠ قات بە بەهاتر و زیرەکترن لە کچانی ئەوێ، بۆچی هەوڵ ندەن باشتر ببن؟ ئەگەر من خۆشی و پێشکەوتنی ئێوەم نەوێت سەری خۆم نەدەهێشاند بۆی ڕوبەڕی ئەم هەموو شتە ببمەوە لەبەر ئێوە، خۆشم دێن"

 



PM:10:52:11/07/2017