وێنەیەکی هۆشیار زێبار و خێزانەکەی لەکاتی مەلەکردندا بڵاودەکرێتەوە

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خێزانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە کە بەردەوام کار و چالاکییە تایبەتەکانی ژیانی لە ڕێگەی وێنەوە لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە و پێگەکانی دیکەی زیاتر بۆ کاری سیاسی تەرخانکردووە، وێنەیەکی خێزانی خۆی بڵاوکردووەتەوە لە کاتی مەلەکردندا.

هۆشیار نوسیویەتی مەلە کردنێکی خێزانی لە ڕۆژێکی زۆر گەرمی هەرێمی کوردستاندا و پێدەچێت وێنەکەش لە ماڵی تایبەتی ناوبراو گیرابێت.

هۆشیار زێباری لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ ، سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە. لەوەتەی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بووەتە وەزیری دارایی عێراق پێشتریش لەهەردوو خولی هەڵبژاردندا ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق ،لەساڵی ١٩٧٦ بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە وە هەڵگری بڕواننامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی ، هۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.



PM:02:21:12/07/2017