پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، بەهۆى دەمەبۆڵەوە لەگەڕەکى
شارەوانى سلێمانى لە نێوان دوو خێزاندا بووە بە شەڕ و کەسێک کوژرا و سیانى تریش
بریندار بوون و لەسەر ڕووداوەکەش دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.
بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی
شارەوانی لە شاری سلێمانی بە هۆی دەمەبۆڵەی نێوان دوو خێزانەوە هاوڵاتییەك بەناوی
(ر ،خ ،و) كوژرا و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون .
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن.
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، دوای گەیشتنی دەستبەجێی
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری
سلێمانی كراوە و لێكۆڵینەوەی وردیش لە ڕووداوەكە دەستیپێکردووە.