دەشنێ موراد وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەو وێنەیە کە دەشنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، هەوادارانی کۆمێنێتێکی زۆریان لەسەر نووسیووەو هەندێکیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنە مناڵیەکە زۆر لە ئێستای ئەو خانمە گۆرانیبێژە دەچێت، بەڵام هەندێکی تریان باس لەوە دەکەن کە لە دەشنێ ناچێت.

دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.



PM:09:54:13/07/2017