حزبی دیموکرات: هەشت پێشمەرگەمان شەهید بووە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهیدبوونی هەشت پێشمەرگەی ڕاگەیاند کە لەماوەی ڕابردوودا لە شەڕێکدا لەگەل سوپای پاسدارانی ئێراندا چارەنووسیان بە نادیاری مابوویەوە.


حدکا ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "پاش پێکدادانیان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران لە حەماسەی "قەرەسەقەڵ" و "کۆساڵان" کە ساڵی ڕابردووی هەتاوی ڕوویان دا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزب چارەنووسیان بە ناڕوونی مایەوە"

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە "دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە کە هەر یەکە لە بێهزاد پیرۆتی، عەلی مەحمودی ناسراو بە "شەماڵ"، مەهدی شێخی کوڕی حەمەخان، ئەفشار سوورە بوومە، بەرزان حسێنی، ڕوحوڵڵا حەیدەری، ساحێب حسێنی و هیوا قوربانی شەهیدبوون"

ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانى ٢٠١٦، هێزێکى پێشمەرگەى حدکا لە شارى شنۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانەوە و ئەو پێشمەرگانەى حدکا لەو بۆسەیەدا بەرەنگارى هێزەکانى سوپاى پاسداران بوونەتەوە و بەپێى هەواڵەکەى کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە هێزەکانى سوپاى پاسداران کوژراون و بریندار بوون.



PM:05:15:15/07/2017