لاهور شێخ جەنگی زانیاری نوێ لەسەر ژیانی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات

لاهور ڕایگەیاند، دڵنیان ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لە ژیاندا ماوە.

لاهور شێخ جەنگى، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتوویەتی، لەسەدا ٩٩ دڵنیان لەوەی بەغدادی لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە باشووری شاری ڕەقەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لەدوای تێکشکاندنی هاوشێوەی قاعیدە دەردەکەوێتەوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کوژرانی ئەبوبەکرد بەغدادی ڕاگەیاند و ئاشکرایانکرد، شەوى ٢٨ى ئایار فڕۆکەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکەى سەرکردەکانى داعش لە ڕەقە و بەو پەڕی متمانە بەخۆکردنەوە دەتوانین بڵێین کە ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لەو بۆردومانەدا کوژراوە.

هەر دوێنێش ئەبو عەلی بەسری، بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راگەیاندووە كە هێشتا ئەبو بەكر بەغدادی زیندووە و لە حەشارگەیەكی دەرەوەی شاری رەققە لە سووریا خۆی حەشارداوە.



PM:12:06:17/07/2017