نرخی مریشك گران دەبێت

چاودێریی بازرگانی سلێمانی ھۆکاری گرانبونی نرخی مریشک لەبازاڕەکاندا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "نرخەکەی زیاتر بەرزنابێتەوە".

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاندووە "بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو نەبونی کێڵگەی پەلەوەری مۆدێرن، کێڵگە پەلەوەریەکان جوچک داخڵ ناکەن، ئەوەش وادەکات خواست لەسەر مریشکی زیندوو زیادبکات و نرخەکەی گران بێت".

ڕونکردنەوەی زیاتریشی لەوبارەیەوە ڕاگەیاندو وتی "ئێستا نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتۆتە سێ ھەزارو ١٥٠ دینار بۆ سێ ھەزارو ٤٠٠ دینار، بەڵام ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتبوە چوار ھەزار دینار بۆ چوار ھەزارو ٥٠٠ دینار"

بەوتەی سۆران عەبدولغەفور، ساڵانە لەمانگەکانی تەمموزو ئاب و ناوەڕاستی وەرزی سەرما، نرخی مریشک لەسەر ھاوڵاتیان گران دەبێت. ئەوەشی وت "چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، نرخی مریشکیش ھەرزانبون بەخۆوە ببینێت، جگەلەوەش تائێستا بەرزبونەوەی نرخەکەی نەگەیشتۆتە ئاستی ساڵی ڕابردوو".



PM:12:26:20/07/2017