١٤ کاندید کێبەركێ دەکەن لەسەر رێکخەری گشتی و خانەی راپەراندن

١٤ کاندید کێبەركێ دەکەن لەسەر رێکخەری گشتی و خانەی راپەراندن

پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ رێکخەری گشتی و خانەی راپەراندنی گۆڕان داخران، ١٤ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستانە کاندید کردووە.

دوو رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی یەکەم رێکخەری گشتی دوای کۆچی دوای رێکخەری پێشوو و دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ١٤ کەس خۆیان بۆ رێکخەرو پێنج پۆستی تری خانی ڕاپەراندنی بزووتنەوەکە کاندید کردووە.

سپی زانیوویەتی: تاکە کاندید دوای ئەوە قادری حاجی عەلی رەتیکردەوە خۆی هەڵبژێرێت، عومەری سەید عەلی یە.

 

بۆ سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەریەک لە دلێر عەبدولقادر، جەمال محەمەد، سەعید کاکەیی، خۆیان کاندید کردووە.


بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك: سوعاد عەبدولڕەزاق، شیروان ئیبراهیم خواز، عەبدوڵڵا مەلا نووری، خۆیان کاندید کردووە.


بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان: عوسمانی حاجی مەحموود، محەممەد تۆفیق رەحیم


سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان: شۆڕش حاجی و ئیسماعیل نامیق


بۆ  سكرتێری كاروباری باژێڕەكان سێ کاندید هەیە: جەلال جەوهەر، ئاسۆ مەحموود، ئاسۆ رەحیم، 


بریارە سێ شەممە رۆژی ٢٥ ی تەموز جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەرێکی نوێ و پێنج ئەنجامی خانەی راپەراندن هەلیژێرن، پاش ئەوەی د. رووف عوسمان شەممەی رابردوو وەک سەرۆکی جڤاتی گشتی هەڵبژێردراو بوو بەئەندامی خانەی راپەراندن. 





PM:09:04:23/07/2017