لەهەڵبژاردنەکانی گۆڕان.. کاندیدە گەنجەکان کشانەوە
جەنگەوەرە کۆنەکان مانەوە

لە هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان کە تا ئێستا بەڕێوە دەچێت، گەنجەکان لە خۆ کێبەرکی کشانەوە، جەنگەوەرە کۆنەکان مانەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هەریەک لە د. ئیسماعیل نامق و دلێر عەبدولخالق و د، ئاسۆ مەحمود، د محەمەد عەلی لە کێبەرکێ بۆ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کشانەوە.

هەروەها هەڵسواراوی دیاری گۆڕان و کادیری کۆنی یەکێتی ئاسۆ رەحیم ئەویش هاوشێوەی گەنجەکان لە کێبەرکێیەکە کشانەوە.

جەنگەوەرە کۆنەکانی نێو بزووتنەوەی گۆران کە هەموویان کۆن لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون، دەردەچن بۆ خانەی راپەڕاندن.



PM:12:40:25/07/2017