خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرا

بەپێی ئەنجامی دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە بەدەستهێنای ٣٨ دەنگی جڤاتەکە وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و لەگەڵ ئەودا شەش کەسی تر بۆ خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران کە بەم شێوەیە بوون:

جەمال حاجی محمەد بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و ٣٩ دەنگی بەدەستهێنالە کۆی ٥٦ دەنگ.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە سکرتێری کاروبارى ژوورەکانى گۆڕان هەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستهێنالە کۆی ٥٦ دەنگ.

عوسمان حاجی مەحمود بە سکرتێری کاروبارى باژێڕەوانەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و ٤٥ دەنگی بەدەستهێنالە کۆی ٥٦ دەنگ.

جەلال جەوهەر بە سکرتێری کاروبارى فراکسیۆنەکانى گۆڕان هەڵبژێردرا و ٣٧ دەنگی بەدەستهێنالە کۆی ٥٦ دەنگ.

شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروبارى خەڵک هەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستهێنالە کۆی ٥٦ دەنگ.



PM:02:16:25/07/2017