بۆهەبوونی دڵێکی تەندروست پێویستە ئەم شەش جۆرە خۆراکە بخۆیت


هەروەک چۆن مەشق کردن گرنگە بە هەمان شێوە خواردنی ئەم چەند خۆراکەش یارمەتیت دەدات لە پاراستنی نەخۆشی دڵ، هەروەها یارمەتی تەندروستیشت دەدات بەشیوەیەکی گشتی.

- هەموو جۆرەکانی دانەوێڵە: نانی سپی بگۆرە بۆ نانێک کە پێکهاتەی هەمو جۆرە دانەوێڵەکان بێت ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی نەخۆشی و جەڵدە دەدات.

- گوێز: هەرچەندە لەوانەیە ڕیژەیەکی زۆر لە چەوری تێدابیت بەڵام پێکهاتەی ڕۆنەکەی یارمەتی تەندروستی نەخۆشی دڵ دەدات.

- چوکلات: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک سەلمێنراوە ئەو کەسانەی کە ٢٠ گرام چۆکلاتی رەنگ تێر دەخۆن دەبێتە هۆی چالاک کردنی سوڕی خوێنیان.

- ئەڤەکادۆ: دەولەمەندە بە ڤیتامین B بەتایبەت B5 کەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئەدریناڵ. هەروەها چەوری وپڕۆتینی تێدایە یارمەتی ئارەزوی تێربون دەدات.

- ئۆمیگا٣:ڕۆنی ئۆمیگا ٣ کە لە سەرچاوە دەریای و ئاژەڵ و روەکێکانەوە دەردەهێنرێت. یارمەتی پاراستنی نەخۆشی دڵ دەدات.

- ناوکە کولەکە:ئەم ناوکەیە زۆر بەسودە بۆ دڵ بەهۆی ئەوەی کە یارمەتی ئاستی قەلەقی دەدات، هەروەها ئەم ناوکەیە پڕۆتین و چەوری بێزیانی تێدایە یارمەتی خێرا تیربون ودابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

سەچاوە:Daily mail

وە:هە-ف



PM:08:47:25/07/2017