سەرەتای مانگی 8 مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت

لە مانگی داهاتوودا مووچەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش ڕایدەگەیەنێت "مووچەی ئەو مووچه‌خۆرانه‌ وەک خۆیەتی و دەستکاری نەکراوە".

ئارام حاتەم، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە "لە مانگی ٨ مووچەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لەچوارچێوەی مووچەی وەزارت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە كه‌ لیستی مووچەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە کردووە و چاوەڕوان دەکەن لە سەرەتای مانگی ٨ مووچەکانیان دابەش بکرێت.

جەختی کردەوە، مووچەی ئەو مووچه‌خۆرانه‌ وەک خۆیەتی و دەستکاری نەکراوە.

لە هەرێمی کردستان نزیکی 100 هەزار کەس وەکو کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.



PM:04:49:28/07/2017