ماڵپەڕی هاوار نیوز ڤیدیۆی هێزه‌كانی
سوریای دیموكراتی بڵاوکردەوە کە ئۆتومبێلێكی بۆمبرێژكراوی داعش ده‌ته‌قێننه‌وه‌و
ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زور چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشدا ده‌گرن.
ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە شه‌ڕی
سه‌خت له گه‌ره‌كی نه‌زله شه‌حاده له باشوری شاری ره‌ققه له نێوان شه‌ڕڤانان
و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.
ڕوونیشکراوەتەوە له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌ڕڤانان
ئۆتومبێلێكی بۆمبرێژكراوی داعش-یان ته‌قاندووه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته مۆڵگه‌كانیان،
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سه‌نته‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه.
پارێزگای رەققە دەكەوێتە
باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمەتر لەرۆژئاوای شاری حەلەب
دوورە بە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی لە سوریا دادەنرێت.