رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای هه‌ولێر دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ره‌وشی بازاڕ ئه‌نجام دەدات
و شەش بەرپرس باگێشت دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی رۆژی سێشه‌ممه 1ی ئابی 2017 ئەنجومەنی
پارێزگای هەولێر دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ره‌وشی
بازاڕ ئه‌نجام ده‌دات ، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به ره‌وشی بازاڕ و ترسی
گرانبوونی شمه‌ك دەبێت
سپی زانیویەتی کە بۆ ئەو مەبەستە،
قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری دانه‌وێڵه،
نوێنه‌ری ژووری بازرگانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌سابخانه‌ی
هه‌ولێر.
دوێنێش قایمقامییەتی هەولێر داوای لە
هاوڵاتیان کرد کە ئاگاداریان بکەنەوە لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لەو پارێزگایە بۆ
ئەوەی سزای سەرپێچیکەران بدەن.