ئەمڕۆله شارى هه‌ولێر كۆسره‌ت ره‌سول
عه‌لى جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى یەکێتی به ئاماده‌بوونى مه‌لا به‌ختیار
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕی و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ
فراكسیۆنى سه‌وزى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌و جەختیان لە لادانی
ئاڵا تاڵەبانی و دانانی ئارێز عەبدوڵایان لە جێگەی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی کردووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی
کۆسرەت ڕەسوڵ ناوبراو ڕایگەیاندوووە "وه‌ك چۆن پێویسته ئه‌مڕۆ گه‌لى كورد خاوه‌نى یه‌ك
ستراتیژ و یه‌ك گوتار بێ، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كان خاوه‌نى
یه‌ك گوتارى هاوبه‌شی نیشتمانى بن".
ڕاشیگەیاندووە"یه‌كێتى
له سه‌ره‌تاى دامه‌رزاندنییه‌وه به‌رگریكارى سه‌رسه‌ختى مافی چاره‌ى خۆنووسین
بووه‌و له‌م پێناوه‌شدا قوربانى زۆری داوه‌و ئه‌مڕۆش له‌پێشه‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌و
خۆی به خاوه‌نى تێزى مافی چاره‌ى خۆنووسین و ئاینده‌ى گه‌لى كورد ده‌زانێ".
مەلا
بەختیاریش تویەتی"كورد به قۆناغێكى یه‌كجار هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێ و یه‌كه‌مجاره
له مێژوودا قۆناغى ئاوا بۆ كورد هه‌ڵبكه‌وێ بۆیه له‌م دووڕیانه‌دا یه‌كده‌نگى و
كۆده‌نگى نیشتمانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كورد ده‌بێته هۆكارى گه‌یشتن به ئامانج
و خه‌ونى گه‌وره".
لێپرسراوى
ده‌سته‌ى كارگێڕی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌م قۆناغه‌داو له‌گۆڕانكارییه
ئیقلیمى و ده‌ولی و ناوخۆییه‌كانى عێراقدا ریفراندۆم ده‌سته‌به‌رى مافه
دیموكراسییه‌كانى گه‌لى كورده
سەرەتای مانگی تەمووز، بە بڕیاری کۆسرەت
ڕەسوڵ ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئارێز عەبدوڵا خرایە شوێنی و
بڕیارەکەش ناڕەزایی لێکەوتەوە و ژمارەیک سەرکردایەتی یەکێتی پشتگیری ئاڵا دەکەن.
دوورخستنەوەی ئاڵاش دوای ئەوە
هات، ناوبراو کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم و
مەلا بەختیاری بە بێ خەم ناوبرد پێی وایە ئەوان ڕەخنە بە تەشهیر وەڵام دەدەنەوە.