عومه‌ر سه‌ید
عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر
پره‌نسیپەکانی بزووتنه‌وه‌کە، و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە.
،عومه‌ر سه‌ید عه‌لی سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ئەو
کەس و لایەنانە کرد کە پیرۆزباییان لە رێکخەری گشتیی و خانەی راپەڕاندن کردووە بە
بۆنەی هەڵبژاردنیانەوە و لەو سوپاسنامەیەدا هاتووە"له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له
خانه‌ی راپه‌ڕاندن، پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو ئه‌و حیزب و كه‌سایه‌تیی و لایه‌نه
سیاسییانه ده‌كه‌ین، كه به‌ته‌له‌فۆن، نامه، یاخود به‌سه‌ردانیكردن، پیرۆزبایی
هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان
لێكردووین".
ڕاشیگەیاند "هه‌موو ئه‌و
به‌ڕێزانه و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر
ئه‌و پره‌نسیپ و ئامانجانه‌ی، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێناسراوه و كار ده‌كه‌ین
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌دیهێنانی
ئامانجه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان".
رۆژی ٢٥ی تەمووز، لە ساڵیدای بزووتنەوەی گۆڕاندا، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، شەش ئەندامی
خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد، لەنێویاندا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە.