كۆمیسۆن وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی دیاریكرد


كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە داوایەكی بارزانی ڕازی دەبێت و وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی دیاریكرد.

سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پاش چەند كۆبوونەوەیەك  دوێنێ 31ی تەمووزی 2017 بڕیاریاندا بە دیاریكردنی ڕۆژی 2017/11/1 وەك وادەی ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم".

سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە كۆمیسۆن دوا بڕیاری داوە و بەم زوانە وەڵامیان ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت.
ڕۆژی 19ی تەمووز، مەسعوود بارزانی فەرمانێكی هەرێمی دەركرد بە ژمارە 128ی كە تایبەتە بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.

بەپێی بڕیارەكە، رۆژی 2017/11/1 دیاری كراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.








PM:01:22:01/08/2017