لە کوڕەکەی قازی محەمەدەوە بۆ حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات

عەلی قازی محەمەد، کوڕی "پێشەوا" قازی محەمەد، بانگێشت نامەیەک ئاڕاستەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە هاتووە "وەک هەموان دەزانن کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ... گۆڕانکاری نوێ و خێرا چاوەڕێ دەکرێ... ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرکات زیاتر پێویستی بە یەکێتی ریزەکانی کورد بەگشتی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە...... بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەو دەرفەتانەی بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێن لەکیس نەدەین و لە لایەکی دیکەوە دڵی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە پەرتەوازەیی حیزبەکان ناهومێدی کردوون ئاشت بکەینەوە و بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات پێشبخرێ و هاودەنگ و یەکگرتووبکرێ.. لێکنزیکبوونەوە و کاری جددی بۆ پێکهێنانی چوارچێوەیەک کە سیاسەت و گوتاری سیاسی رۆژهەڵات یەک و رێکبخات ئەرکێکی هەرە لەپێشی لایەنە سیاسییەکانە"

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە لەپێناوی ئەو ئامانجەدا بەندەی برای هەموو لایەکتان بانگێشتی بەرپرسانی یەکەم یان بڕیاربەدەستی حیزبەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوەیەک لەم مانگەدا لەپێناوی یەکێتی و یەکڕیزی و سەرئەنجام پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، داواکارم لە بەڕێزتان کە تاکو 10/8/2017 وەڵامی بانگهێشتەکەم بدەنەوە .

PM:04:15:02/08/2017