لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی ته‌مموز بڵاوکردەوە کە له به‌ر پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه 37 شوێنیان داخستووه.
له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە راگه‌یه‌ندرا" له‌و مانگه‌دا زیاتر له 2 هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان كردووه، زیاتر له بیست و یه‌ك ملیۆن دیناریش سزای سه‌رپێچیكاران دراوه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له مانگی ته‌مموزدا لیژنه‌كان دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د و هه‌شتاو دوو شوێنیان به‌سه‌ر كردۆته‌وه، چوار سه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت شوێنیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه و رێنمایی پێویستیان پێدراوه. به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیشیان به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه دوو سه‌د و شه‌ست و هه‌شت پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان كردووه، 37 شوێن كه پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دوباره سه‌رپێچی كردنیانه‌وه، داخراون.