فازڵ میرانی ، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێ چاوه‌ڕوانی دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی گۆڕانین كه بێنه پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، فازل میرانی، وتی: "براده‌رانی گۆڕان گوتیان ئه‌گه‌ر پارتی هه‌نگاوێك بێته پێشه‌وه ئێمه دوو هه‌نگاو ده‌چینه پێش لێیان، ئه‌وه ئێمه وه‌كو پارتی دوو هه‌نگاو چووینه‌ته پێش و چاوه‌ڕوانی دوو هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین".
میرانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان چاوەڕێی گۆڕانن تا وەڵام دەداتەوە.
دەربارەی سه‌ردانی شاندی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم و پەیامەی دەیدەن بە به‌غدا، ناوبراو دەڵێت " ئه‌ندامانی شانده‌كه به به‌غدا ده‌ڵێن ئێوه به‌رپرسن له ئه‌وه‌ی كه كورد بیر له جیابوونه‌وه بكاته‌وه و ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه و ئێوه ژینگه‌یه‌كی وه‌هاتان بۆ كورد درووست نه‌كرد كه تیایدا هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات له مێژووی عێراقی كۆن و تازه‌ش بۆیه ئێمه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان باشه لێمان بگه‌ن"
لەدوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا بڕیار درا تا ١٠/٨ پەرلەمانی کوردستان بەبێ مەرج ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا گۆران وەڵامی ئەو پێشنیارەی نەداوەتەوە بە بیانووی ئەوەی ئەو پرسە دەبرێتە نێو جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان تا لەوێ یەکلایی بکرێتەوە.