مەلا بەختیار وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئاشکرایکرد

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە ڕۆژی ١٢ی یان ١٣ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کارابکەنەوە.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ لە کۆڕێکدا ڕایگەیاند پەرلەمان خەڵک تێکی دا و یەکێتی چاکیکردەوە، پەرلەمان هەر ئەوە نەبوو کە پارتی بڕیاری داخستنی دا، بەڵکو کەشێک لەناو پەرلەمان دروستبوو هیچ متمانەیەکی نەما.

جەختیشی کردووەتەوە "دەبێت ئەمجارە بچینە ناو پەرلەمان و ئاوەز و ژیری زاڵبێت، نەک تێکشکاندنی یەکتر".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دووەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی بارزانی ئەنجامدا و تیایدا بڕیار درا لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمان کارابکرێتەوە

پێشتریش یەکێتی ڕایگەیاندبوو دەیانەوێت تا ڕۆژی ١٠ی مانگی ئاب پەرلەمان کارابکەنەوە.



PM:03:16:04/08/2017