گەنجێک لە سەدی سەروچاوە خنکا و تیمەکانی بەرگری شارستانیش دەڵێن "لەمساڵدا 26 کەسیان لەو سەدە ڕزگارکردووە"
دوانیوەڕوی ئەمڕۆ لە سەدەی سەروچاوە لەناوی سەرووچاوە گەنجێک بەناو دانەر کاکە مەم خنکا.
گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و خوێندکاری زانکۆیە، دانیشتووی کفرەدۆڵ سەر بەناحیەی حاجیاوایە.
بە وتەی تیمەکانی بەرگری شارستانی لەمساڵدا 26 کەسیان لەو سەددە ڕزگار کردەوە کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدا دابووە .
ساڵانە لەوەرزی هاویندا هاوڵاتیان ڕودەکەنە سەرچاوە و ڕوبارەکان بەمەبەستی مەلەکردن، لە سەدی سەروچاوەشدا ساڵانە چەندان حاڵەتی خنکان ڕودەدات.
ئەمیرحسن