ساز ئاسۆ وێنە نوێیەکانی بڵاوکردەوە

ساز ئاسۆ، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

ساز ئاسۆ، لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لە کۆمێنتەکانیاندا هەوادارانی سەرسامی خۆیان بە "جوانیەکی" دەردەبڕن.


ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.

ساز پێشتر سەبارەت بە مەرجەكانی بۆ هاوسەرگیری وتبووی "حەزدەكەم ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكەم كەسێكبێت كە ئاستی خوێندنی بەرزبێت‌ و رۆشنبیر و كراوە بێت‌ و مێشكێكی كراوەی هەبێت".

ساز دەبێتە پێشکەشکاری پڕۆگرامیThe Voice Kids کە بۆ یەکەمجار لە کوردستان لە لایەن کەناڵی پلیستانک تیڤییەوە بە ناوی kurdistans kids voice پێشکەش دەکرێت و سێ هونەرمەندی بە ناوبانگیش دەبنە ئەندامی لیژنەکە.



PM:05:39:05/08/2017