هاتوچۆی هەرێم بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان دەردەكات


بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی تابلۆ ئۆتۆمبێلەكانی خوار مۆدێل (2000)یش دەگرێتەوە و، دوا وادەش بۆ پێدانی تابلۆ دیاریدەكات.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئابی 2017 بڵاویكردەوە رایگەیاند "بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریداوە كە پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان لە بەرێوەبەرایەتیەكانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان دەگرێتەوە".

بەپێی راگەیەنراوەكە، پێشتر ئەو بڕیارە تەنها ئۆتۆمبێلەكانی سەرو مۆدێل (2000)ی دەگرتەوە، بەڵام بەپێی بریارە نوێیەكە ئۆتۆمبێلەكانی خوار مۆدێل (2000) یش دەتوانن سەردانی تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل بكەن لە پارێزگاكانی خۆیان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان و سەردانكردنی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی خۆیان بە مەبەستی تۆماركردن و وەرگرتنی تابلۆ بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.

بە گوێرەی بریارەكە دوا مۆڵەت بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە (2017/8/31)یە



PM:01:23:06/08/2017