حكومەتی عێراق: 7 ملیۆن موچەخۆرمان هەیە

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند نزیكەی 7 ملیۆن كەس مانگانە مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن و كۆی مووچەكەشیان لە هەر مانگێكدا دەگاتە 4 ترلیۆن دینار.

ڕاشیگەیاندووە ئەمە جگە لە خەرجییەكانی كە بۆ كەرتە گرنگەكانی وەك خوێندن و تەندروستی و كارەبا و خزمەتگزارییە سەرەكییەكانی دیكەو هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاوارەكان تەرخان دەكرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوەكە حكومەت پەنای بردۆتە بەر سیاسەتی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و وتیشی، حكومەت سەركەوتوو بووە لە كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتەكانی نەوت و كەمكردنەوەی لە بودجەدا بەرێژەی 85%.

هێمای بۆ ئەوەشکرد کە 7 ملیۆن مووچە خۆریان هەیە، لە کاتێکدا عێراق 36 ملیۆن کەسە، بەڵام هەرێم لە کەمتر لە 6 ملیۆن کەس یەک ملیۆن مووچە خۆری هەیە.



PM:11:34:06/08/2017