به‌وێنه‌ .. دواین زانیاری لەسەر تەندروستی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی

عه‌مید نه‌ریمان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی له‌پشكی گۆڕان پاش نه‌خۆش كه‌وتنی، ماوەیەکی زۆرە لە کارەکەی دوورکەوتۆتەوە

 


کەمێک لەمەوبەر عەمید نەریمان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی دوو وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ په‌یامێك.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی :
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و میهرەبان ...
سوپاس و پێ زانینم بۆ بەرێزان وەزیری تەندروستی و ستافی وەزارەت و پزیشکان ..

سوپاسی زۆر و بێ پایانم بۆ بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشکە بەڕێزەکان و گشت کارمەندە ماندوونەناسەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کە زۆر دڵسۆزانە هاوکارو پشتیوانم بوون بۆ تێ پەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی ژیانم نموونەتان زۆر بێت ئەی دڵسۆزانی سلێمانی و مرۆڤ دۆستان و بە ئەخلاق و بە ویژدانەکان ..

سوپاس و پێزانینم بۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کە هاوکارم بوون ، سوپاسی زۆرم بۆ خزمان و دۆستان و هاوڕێیانم کە هاوکارم بوون یان لە هەواڵتان پرسیوم بە هەر هۆکارێکی پەیوەندی بۆ خۆم یان بۆ کەس و کارم ، زۆر داوای لێ بووردن لەو هاووڕێ و دۆستانە ئەکەم کە نەمئەتوانی بە خزمەتییان بگەم چونکە ڕێنمایی پزیشکە بەڕێزەکان بوو ، بە گەورەیی خۆتان بمان بەخشن ..

پاش مانەوەم لە نەخۆشخانەی فۆرتیس لە هندستان _ نیو دەلهی بۆ ماوەی ۲٥ ڕۆژ ڕۆژی ۷/۱٤ نەخۆشخانەم بەجێ هێشت . ئێستا تەندروستیم زۆر باشە و بە پێ ی پشکنین و ڕاپۆرتە پزیشکی یەکان پاشماوەی ئەو نەخۆشییە کوشندەیەم بنە بڕ بووە بۆیە زۆر سوپاسی پزیشکە بەڕێزەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی فۆرتیس ئەکەم ...

بەهێزی ئیرادە و بڕوا بە خۆ بوون مەرجە بۆ سەرکەوتنت بەسەر گشت ناخۆشی و تەنگو چەڵەمەکانی ژیان . انشااللە لە داهاتوودا بە نیشتمان شاد ئەبینەوە تەنها چەند پشکنینێک و چاودێرم ماوە بۆ دڵنییایی زیاتری خۆم ڕێزم قبوڵ بفەرموون ...

هندستان / نیو دەلهی
۷ / ۸ / ۲٠۱۷



PM:06:10:07/08/2017