سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، وتیشی "ده‌بێت بابه‌ته‌كانى گفتوگۆكردن له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكوومه‌تدا بن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی ئاب حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یدا، كه له دواى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌یبه‌ستێت، ڕایگەیاند" پێشوازی لە شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان دەکەین و دەتوانین باس له‌وه بكه‌ین چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن".
عه‌بادى، وتیشی "هه‌ڵوێستمان له ئاینده‌دا ناگۆڕێت و سوورین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق".
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پرسی ڕیفراندۆم كه له 25ى ئه‌یلوولى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ردانى به‌غدا بكات.