كچە كوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە وڵاتی نەرویج لەلایەن دەستگیرانەكەیەوە كوژرا.
بەگوێرەی هەوڵێكی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز بەیانی ڕۆژی سێشەممە 8-8-2017 كچەكوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی ڕۆئیا هاشمی تەمەن 24 ساڵان دانیشتووی نەرویج لە نزیك شاری ئۆسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن دەستگیرانەكەیەوە بە چەقۆ هێرشی كرایە سەر و كوژرا.
ڕۆئیا هاشمی لەدایكبووی ساڵی (1993)یە و خەڵكی شاری سنەیە و ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە.
ڕۆئیا لەساڵی 2015 وە لە وڵاتی نەرویج دەژیا، دەستگیرانی ڕۆئیا ناوی ئارێزە و تەمەنی 38 ساڵە و بەڕەگەز ئێرانییە، لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە دەستگیر كراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.