بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابەش دەكرێت

دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دەستی پێکردوەتەوە و بەم نزیکانە سێ مادەی خۆراکی دابەش دەکرێت.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی رایگەیاند،پێویست برنجمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر بنكه‌كاندا كراوه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌درێته هاوڵاتیان


وتیشی: ئه‌و برنجه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت بهشهبرنجی مانگی كانونی دوه‌م (مانگی یه‌كی) ئه‌مساڵه، چونكه ئه‌مساڵ برنج نه‌دراوه به‌هاوڵاتیان

ڕاشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ی تایبه‌تن به‌به‌شه شه‌كری هاوڵاتیانیش كۆتاییهاتوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی شه‌كریش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بكرێت، پێشتریش تا مانگی ئادار به‌شه شه‌كر به‌هاوڵاتیان دراوه


سه‌باره‌ت به‌زه‌یت، شه‌وكه‌وت محه‌مه‌د وتی زه‌یتی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیش ئاماده‌ییه‌و هه‌ركات دابه‌شكردنی برنج و شه‌كر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كۆتاییهات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌یتی مانگی ته‌مموزیش ده‌كرێت.






AM:10:27:10/08/2017