وێنەى ئەو سێ پێشمەرگەیەی ئەمشەو شەهیدبوون بڵاودەکرێتەوە

وێنەى ئەو سێ پێشمەرگەیەی ئەمشەو لە کاتى بەرەنگاربوونەوەى هێرشەى داعشدا شەهیدبوون بڵاوکرایەوە.


ئەمشەو چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى فەوجى کاکەییەکانى هێزى پێشمەرگە لە داقوق و پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندوون.

هەروەها بەهۆى ئەو هێرشەوە ٣ پێشمەرگە شەهیدبوون و ٧ پێشمەرگەش برینداربوون کە دوانیان ئەفسەرن، بەڵام زیانى چەکدارەکانى داعش تا ئێستا نەزانراوە.

ئەو سێ پێشمەرگەیەی ئەمشەو شەهیدبوون بە ناوەکانى  ئەرکان وەلی  و  فەلاح کەریم  و مەسعود خالد هەر سێکیان دانیشتوى خانەقینن.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چەکدارەکانى داعش چەند جارێک هێرشى کردبووە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە و بەو هۆیەشەوە چەند پێشمەرگەیەک شەهید و برینداربوون.

شەوى ٢٧ى حوزەیرانى ٢٠١٧ لە گوندی لهێبى سەر بە قەزای داقوق کە کەوتووەتە باشووری شاری کەرکوکەوە، چەند چەکدارێکی داعش هەڵیانکوتابووە سەر ئەو گوندە ٤  هاووڵاتییان شەهیدبکردبوو، کە ٣ کەسیان ئەندامی خێزانێکی کاکەیى بوون و هەروەها ئەو چەکدارانەى داعش ٣ هاووڵاتیى تریان فڕاندبوو، کە ئەندامى هەمان خێزان بوون.



AM:11:30:12/08/2017