وەفدی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەغدا دەكات

بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندیی گشتی نوسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەفدی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی شاری بەغدا دەكات.

هێمن هەورامی، بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندیی گشتی نوسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 14\8\2017، وەفدی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی شاری بەغدا دەكات و بڕیارە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، كۆمار، وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران كۆبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەفدەكە بۆچونی كورد دەخاتەڕوو لەبارەی ئەو ریفراندۆمەی بڕیارە رۆژی 25-9 لە هەرێمی كوردستان بكرێت.

هەورامی ئاشكراشیكردووە، هەر لە میانی سەردانەكەدا بۆ بەغدا، وەفدی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی بیانی كۆدەبێتەوە.



AM:09:38:14/08/2017