وادەی دابەشکردنی مووچە بە سیستەمە نوێکە ڕاگەیەندرا

وته‌بێژی پڕۆژه‌ی تۆماری بایۆمەتری مووچە ڕایگەیاند له‌ مانگی داهاتووەوە كار بە سیستەمی تۆماری بایۆمه‌تری مووچە دەكرێت و مووچەی ئەوانە رادەگیرێت كە خۆیان تۆمار نەكردووە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری مووچە بە وێستگەی وتووە "بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران، وه‌زاره‌تی دارایی به‌ سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ دابه‌شده‌كات و له‌ مانگی داهاتووه‌ به‌و سیستمه‌ ده‌درێت".

ڕوونیشی کردوەتەوە: "ئەو مووچەیەی ئێستا دابەش دەكرێت بەپێی سیستەمی تۆماری مووچەی بایۆمەتری نییه‌، ئەگەرچی زۆربەی وەزارەتەكان بە سی دی (CD) لیستەكانیان ناردووە و باركۆدی بایۆمەتری پێوەیە، بەڵام مووچەی مانگی داهاتوو بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەبێت".

هێمای بۆ ئەوەشکردووە "ئەوەی لە مانگی داهاتوو باركۆدی تۆماری بایۆمەتری پێوە نەبێت و تۆمار نەكرابێت لە سیستەمەكە مووچەكەی رادەگیرێت".

وتوشییەتی، كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ لە مانگی 9 مووچەی مانگی 7 دابەش بكرێت لەو كاتەوە كار بە لیستی مووچەی بایۆمەتری دەكرێت و لەسەر بنەمای بایۆمەتری دابەش دەكرێت.

سەبارەت بە دەستکاریکردنی مووچە ڕوونی کردووەتەوە "دەستكاری مووچە پەیوەندی بە بایۆمەتری مووچەوە نیە بەڵام لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنراوە پڕۆژەیەك گەڵاڵەكراوە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".

وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری مووچە : تا ئێستا یەک ملیۆن و 202 هەزار مووچەخۆر، لە سیستمی بایۆمەتری ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=48258&Jor=1http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=48258&Jor=1

PM:09:55:14/08/2017