ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند نە سلێمانی لە پارتی جیادەبێتەوە و نە پارتی-ش لە سلێمانی جیادەبێتەوە و سلێمانی بەشێكە لە بارزان و بارزان-یش بەشێكە لە سلێمانی.
ئەو وتانەی ئەدهەم بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی بەڕێوەچونی ئاهەنگی 71 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتن.
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند نە سلێمانی لە پارتی جیادەبێتەوە و نە سلێمانی پارتی-ش لە سلێمانی جیادەبێتەوە.
ئەدهەم بارزانی وتیشی"سلێمانی بەشێكە لە بارزان و بارزان-یش بەشێكە لە سلێمانی".
لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمیشەوە ڕایگەیاند "ناتوانین چیتر له وڵاته‌كه‌ى خۆماندا كرێچى بین و له‌ژێرده‌ستى داگیركه‌راندا بژین، ده‌بێ هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، چونكه به سه‌ربه‌خۆیى خوێنى چههیدهكانمان ئاسووده ده‌كه‌ین و خۆشمان هه‌ست به ئازادى ڕه‌ها ده‌كه‌ین".
ئه‌دهه‌م بارزانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه بۆ ئاشته‌وایى كورد و كوردستان، پارتى له زۆر پرسدا سازشی كردووه، به‌تایبه‌تى له داوا و مه‌رجه‌كانى پێش ئێستا، وتیشی "به‌ڵام پێویسته لایه‌نه سیاسهیكانیش، هه‌نگاوى زیاتر بێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بده‌ین".