ئەمینداری یەكگرتوو: كوردستان توشی شپرزەیی سیاسی بووە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی كوردستان توشی شپرزیيەكی سیاسی بووە كە كۆنترۆڵكردنی ئەستەمەو دوباتیشی كردەوە كەبەردەوام دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ ئاشتەوای نیشتمانی.


مامۆستا سەلاحەدین محەمەد ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە رێكخستنەكانی دەرەوەی حیزبەکەی رایگەیاند: هەرێمی كوردستان توشی شپرزیيەكی سیاسی بووە كە كۆنترۆڵكردنی ئەستەمەو مێژووی درووستبوونی یەكگرتوو بە نێوەندگیری و ئاشتەوایی نێوان لایەنەكان هاتە ئاراوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ ئاشتەوای نیشتمانی لە پێناو كەس نا بەڵكو لە پێناو خزمەتكردن بە دۆزی گەلی كورد و هاوڵاتیان.


هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی و هەرێم و عێراق و ناوچەكەو ئاماژەی بەوەشدا سەرنەكەوتنی لایەنە سیاسیەكان لەحوكمرانی و بەرێوەبەردنیدا بۆتە هۆی هەڵگیرساندنی شەر لەناوچەكە و وێرانكردنی ناوچەكە و سڕینەوەی مێژووی هەزاران ساڵەی شارستانیەتی لەم ناوچەیەدا.



AM:11:10:17/08/2017