ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بناری شاخی گۆیژه له سلێمانی کەوتەوە و بەڕێوبەری شارستانی سلێمانییش دهڵێت چەند کەسێک بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ 18ی ئاب، ئاگرێک لە چیای گۆیژە کەوتەوە و سەبارەت بە ڕووداوەکەش عەمید دیاری ئیبراھیم، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سلێمانی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بناری گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەوھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر نەمام و پوش و پاوانی سنوورەکە سووتان".
ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".
سهبارهت به ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکە نادیارە بەڵام هێزه ئەمنییەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێ دەستیان ھەبووبێ لەکردنەوەی ئاگرەکە.