بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم راگەیاند
مەسعود بارزانی رایدەگەیه‌نێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی هەرێم، نە خۆی نە هیچ خزمێکی کاندید ناکات.
لەچاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی عەکازی سعودی، باس له‌وه‌ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخرێت و به‌داواكه‌ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رازی نه‌بووین كه داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردبوو.
بارزانی روونیشیكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئێستا ریفراندۆم نه‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و بۆ دوو ساڵیش رێکبکەون، دواتر هەر سەركه‌وتوو نابێت، چونکە هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا شكستی هێناوه.
بارزانی لەچاوپێکەوتنه‌كه‌دا وتوویه‌تی "له‌هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان نە خۆم و نە هیچ خزمێکم کاندید ناکەم".
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر عێراق، بارزانی ده‌ڵێت "ده‌مانه‌وێت پەیوەندیی هاوسەنگمان لەگەڵ ئێران هه‌بێت، نه‌ك چاودێریکردنمان".
باسی له‌وه‌شكردووه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و وه‌كوو خەڵکی کوردستان كاته‌كه‌ی به باش ده‌زانین.
AM:10:17:20/08/2017