پارتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمرۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكە ئەمرۆ 21/8/2017 شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە. بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت داوای رێككەوتنی سێ‌ قۆڵی یان پێنج قۆڵی لە پارتی دەكەن.

سەبارەت بەو كۆبووەوەیە چالاك موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە بە نیەتی گەیشتن بە رێككەوتن گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەكەین، بەڵام لەسەر بنەمای كورتی و پوختی و بەرهەمداریی كۆبوونەوەكان".



AM:09:55:21/08/2017