پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا بەرەوخراپ بوون دەڕوات
تورکیا سەرقاڵی داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتییە لە ئەنقەرە

تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو خراپی دەچێت و لەو چوارچێوەیەدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرسی داخستنی نوێنەرایەتی ئەو حزبەیە لە وڵاتەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە سپی ڕاگەیاند کە دوو ڕۆژە تورکیا سەرقاڵی داخستنی نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ئەمڕۆ تا شەو ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هۆکارەکەی پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان هەردوولا و بارودۆخی ئەمنییەوە.

سپی زانیویەتی لە سەرکردایەتی یەکێتی لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە.

تا ئێستا لە ساڵی ١٩٩٢ەوە کە حکومەتی هەرێم دروست بووە، تورکیا ڕێگەی بە کردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکرێتەوە و تەنها ڕێگەی داوە بە یەکێتی و پارتی کە دوو نوسینگەیان وەک نوێنەرایەتی دوو حزب لە ئەنقەرەی پایتەختی هەبێت.



PM:03:09:23/08/2017