میدیای فەرمی
یەکێتی بڵاویکردەوە به‌هۆی كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و توركیا نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره
ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نوسیویەتی به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی
له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی توركیادا هه‌یه، حكومه‌تی ئه‌و
وڵاته به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كاته‌وه، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و 23-8-2017 به‌هرۆز گه‌ڵاڵی
و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی بگه‌نه‌وه شاری سلێمانی .
ئەمڕۆ سپی وەک یەکەمین دەزگای هەواڵی بڵاویکردەوەتورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو خراپی دەچێت
و لەو چوارچێوەیەدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرسی داخستنی نوێنەرایەتی ئەو حزبەیە لە
وڵاتەکە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە سپی ڕاگەیاند کە دوو ڕۆژە تورکیا سەرقاڵی داخستنی
نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ئەمڕۆ تا
شەو ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هۆکارەکەی پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان
هەردوولا و بارودۆخی ئەمنییەوە.
سپی زانیویەتی لە سەرکردایەتی یەکێتی لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو
گرفتانە.
تا ئێستا لە ساڵی ١٩٩٢ەوە کە حکومەتی هەرێم دروست بووە، تورکیا ڕێگەی بە
کردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکرێتەوە و تەنها ڕێگەی داوە بە یەکێتی و
پارتی کە دوو نوسینگەیان وەک نوێنەرایەتی دوو حزب لە ئەنقەرەی پایتەختی هەبێت.