کەناڵی نێت تی ڤی ژالیا سیروان زۆر توڕە دەکات و دێتە دەنگ و لە وەڵامدا بۆ ئەو کەناڵە دەڵێت "قێزەونترین کاریان کردووە".
پڕۆگرامی نێت گرامی کەناڵی نێت تیڤی ئەمڕۆ یەکەم ئەڵقەی پەخش کرد و ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر شاجوانەکان کرد و ئەوەی ژالیای هێنایە دەنگ ئەوەبوو لەکاتی ڕاپۆرتەکە چەند پرسیارێک لە ژالیا دەکەن ژالیا چەند جارێک دەڵێ ئەم بەشە ببڕن و پەخشی مەکەن، بەڵام کەناڵەکە نێت ئەم قسانەی ژالیا پەخش دەکات و چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە.
لە وەڵامیشدا ژالیا سیروان لە سناپێکی دوور و درێژدا بەناڕاستەوخۆ وەڵامی کەناڵەکەی دایەوە و ڕایگەیاند کە زۆر توڕەیە لەهەندێ پڕۆگرام و پەیج کەبەم شێوەیە کەسایەتی دەشکێنن.
هەروەها دەڵێ "ئەوەی ئەمڕۆ بینیم قێزەونترین کاربوو، بەداخەوە بۆ ئەو جۆرە پڕۆگرام و پێشکەشکارانە کە دووجار هاتونەتە سەرشاشە ناویان لەخۆیان ناوە پێشکەشکار".
دەشڵێت:داوا لەپەیجەکان دەکەم ئەو بابەتە لەسنوری خۆی گەورەتر نەکەن و وەک خۆی بگات.
هەر لەسەر ئەو پڕۆگرامە ساز ئاسۆ، پێشکەشکاری کەناڵی کورد ماکس شۆ هاتە دەنگ و پشگیری قسەکانی ژالیا سیروان دەکات و دەڵێت "تکایە ئیتر با وازبێنین لەشکانی یەکتر و تۆخکردنەوەی ڕقی نێوان کچەکانمان گەر تۆ ێشکەشکارێکی مانگێکە ناو تیڤیت دیووە و پڕۆگرامیان پێ داوی شاشەکە بەکاربێنە بۆ باسکردنی باشیەکانی کەسایەتیەکان نەک شکاندنیان".