میدیایەکی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان
بڵاویکردەوە، کە دەرکردنی بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا لە لایەن ئەو
وڵاتەوە پەیوەستە بە ڕفاندنی دوو کارمەندی میتەوە کە دەیانویست لە سلێمانی جەمیل
بایک بکوژن.
ماڵپەڕی دەنگی کوردستان بڵاویکردووەتەوە تیمێكی
ئه‌منیی توركیا هاتونه‌ته هه‌رێم كوردستان به‌مه‌به‌ستی رفاندنی جه‌میل بایك فه‌رمانده‌ی
یه‌كه‌می پارتی كرێكارانی كوردستان. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی تیمه ئه‌منییه‌كه‌ی
توركیا بتوانن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كه‌ی توركیا رفێنراون و
بۆ ناوچه‌یه‌كی نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتوو " ورده‌كاری ئۆپراسیۆنه‌كه به‌وجۆره
بووه كه جه‌میل بایك به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ویستویه‌تی به‌هۆی
ئازاری پشتی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بكات له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی
دا. به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا به هاوكاریی لایه‌نێك كه ناوی پارێزراوه
به‌م رووداوه‌یان زانیوه و تیمێكی ئه‌منییان ره‌وانه‌ی كوردستان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی
جه‌میل بایك بفڕێنن یان بیكوژن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و تیمه ئه‌منییه‌ی
توركیا رفێنراون و بۆ ناوچه‌یه‌كی نادیار گواستراونه‌ته‌وه."
ڕوونیشکراوەتەوە " پاش ئه‌م رووداوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی بێبه‌ری بوونی خۆی راگه‌یاندوه
و هه‌وڵیداوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان توركیای
هانداوه له دژی یه‌كێتیی و داوای كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیمه ئه‌منییه‌كه‌ی
توركیا له سنوری یه‌كێتیی رفێنراون، پێویسته توركیا گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر یه‌كێتیی
و به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوانیان تێكدراوه."