سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
نایاساییه و به‌شداریكردنه له كوده‌تاكه‌ی پارتی.
برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە میدیاکانی حزبەکەی
بڵاویانکردوەتەوە ڕایگەیاندووە، به‌شێكی ئه‌و سیناریۆیه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی
و هه‌ندێكی حیزبی تر ده‌ستیانپێكردوه به‌ناوی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه
وڵاتان و به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان بڵێن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نایه‌ته پێشه‌وه.
وتووشییەتی، ئه‌و
حیزبانه‌ی ئێستا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن په‌رله‌مان موڵكی
ته‌نیا حیزبێك نییه، ئه‌وكاته‌ی پارتی په‌رله‌مانی په‌كخست بۆچی نه‌یانده‌وت
په‌رله‌مانی موڵكی لایه‌نێكی سیاسی نییه تاوه‌كو به ئاره‌زوی خۆی دایبخات.
هێمای بۆ
ئەوەشکردووە، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، هه‌وڵێكی نایاسایی و نوقسانه‌و
به‌شداریكردنه له كوده‌تاكه‌ی پارتیدا.